کۆبوونەوە 10تێبینی کۆبوونەوە

بازاڕی کار، ڕاوێژکاریی AI-native، دروستکردنی ناوەڕۆک و سەرنج

سامان، ئومید و سیروان لەسەر بازاڕی کار لە بەریتانیا و سوید، نوێکردنەوەی سیستەمە کۆنەکان بە AI، دروستکردنی ناوەڕۆکی یوتیوب و کاریگەریی شێوازی ژیان لەسەر سەرنج گفتوگۆ دەکەن.

بەشداربووان: سامان، ئۆمید، سیروان

بازاڕی کاری سوید و بەریتانیا

دەستمان پێکرد بە بەراوردکردنی بازاڕی کاری بەرنامەسازی لە سوید و بەریتانیا.

ئۆمید ئەزموونی خۆی لە داواکاری‌کردن بۆ پۆستەکانی .NET باس کرد. هەروەها باسمان لە هەلی کار و ئەو ئاستەنگانە کرد کە بەرنامەسازان لە ئێستادا لە هەردوو وڵاتدا ڕووبەڕوویان دەبنەوە.

ڕاوێژکاریی AI-Native و داهاتووی SaaS

باسمان لەوە کرد کە بۆچی ڕاوێژکاری دەتوانێت بەهادارتر ببێت.

گەشەپێدانی نەرمەواڵە بە یارمەتی AI دروستکردنی نەرمەواڵە ئاسانتر و خێراتر دەکات. لە ئەنجامدا، لەوانەیە خەڵکی زیاتر بڕیار بدەن چارەسەری خۆیان دروست بکەن، لەبری ئەوەی پارەی چەند بەشداریکردنی جیاوازی نەرمەواڵە بدەن.

لە هەمان کاتدا، پلاتفۆرمە گەورەکانی AI و Cloud زیاتر لەگەڵ یەکدا یەکپارچە دەبن. ئەم پلاتفۆرمانە دەتوانن بە خزمەتگوزارییەکانی وەک Salesforce، سیستەمە داراییەکان و ئامرازە بازرگانییەکانی تر پەیوەست بن.

ئەم پلاتفۆرمانە دەتوانن ڕێگە بە بەکارهێنەر بدەن لەناو یەک ecosystem ـدا نەرمەواڵەی بەسوود دروست بکەن. ئەمە دەتوانێت وای بکات هەندێک بەرهەمی SaaS کە بە سەربەخۆیی کار دەکەن، بەهای کەمتر هەبێت یان پاراستنی شوێنیان لە بازاڕدا قورس‌تر بێت.

بەڵام، ئەم گۆڕانکارییە دەتوانێت هەلی زیاتریش بۆ ڕاوێژکاران دروست بکات.

زۆرێک لە ڕێکخراوەکان، بە تایبەتی بانکەکان و کۆمپانیاکانی پیشەسازییە کۆن و جێگیرەکان، هێشتا سیستەمی کۆن (Legacy Systems) بەکاردەهێنن. ئەم ڕێکخراوانە پێویستیان بە یارمەتی هەیە بۆ گواستنەوە بۆ technology stack ـی مۆدێرن و AI-native.

لە ڕابردوودا، گواستنەوەی گەورەی نەرمەواڵە زۆرجار پێویستی بە codemod ـی ئاڵۆز و پسپۆڕانە هەبوو. ئێستا LLM ـەکان دەتوانن لە بەشێکی زۆری ئەم کارەدا یارمەتی بدەن.

یوتیوب و دروستکردنی ناوەڕۆک

هەروەها باسمان لە دروستکردنی ناوەڕۆک کرد وەک سەرچاوەیەکی تری داهات.

من نموونەی کەناڵە نوێیەکەم لە یوتیوب، کە سەبارەت بە جوگرافیایە، باس کرد.

من خەریکی ئامادەبوونم بۆ تاقیکردنەوەیەک، بەڵام بۆم قورسە بۆ ماوەیەکی درێژ سەرنجم لەسەر کتێبێکی خوێندنەوە بمێنێتەوە. بۆ ئەوەی پرۆسەی فێربوون ئاسانتر بکەم، دەستم کرد بە گۆڕینی بابەتەکان بۆ ڤیدیۆی کورت و بینراو.

تاقیکردنەوەکە لەوە باشتر بوو کە چاوەڕێم دەکرد. بە هەوڵێکی کەم و تەنها بە چەند ئامرازێک، دوو YouTube Shorts ـم دروست کرد. هەر ڤیدیۆیەک نزیکەی ٢,٠٠٠ بینینی بەدەستهێنا.

شێوازی ژیان، چالاکی و سەرنج

من و ئۆمید هەروەها باسمان لە شێوازی ژیان و ماوەی سەرنج کرد.

باسمان لە جووڵەی ڕۆژانە، چالاکی لە جیم و گرنگیی هەبوونی ڕوتینێک کرد کە یارمەتی تمرکز بدات.

من هەندێک لە گۆڕانکارییەکانی شێوازی ژیانم باس کرد کە یارمەتیان داوە هەست بکەم تمرکزم باشترە و توانام زیاترە. ئەم گۆڕانکارییانە بریتین لە بەکارهێنانی هەندێک supplement، تاقیکردنەوەی ketogenic diet و هەروەها گرنگیی intermittent fasting.

بیرۆکەکان بۆ دانیشتنەکانی داهاتوو

لە کۆتاییدا، باسمان لەوە کرد کە ئەم دانیشتنە هەفتانەییانە لە داهاتوودا دەتوانن چ شێوەیەکیان هەبێت.

هێشتا حەزمان لە گفتوگۆ نەرسمییەکانە. بەڵام دەتوانین لە داهاتوودا دانیشتنی کرداری‌تر تاقی بکەینەوە.

بۆ نموونە، دەتوانین پڕۆژەیەک پێکەوە بە شێوەی live coding دروست بکەین و ئەنجامەکە بڵاو بکەینەوە.

کاتێک ئەم بیرۆکەیەمان باس کرد، هەموو کەس هێشتا لەسەر پەیوەندییەکە نەبوون. بۆیە بڕیارمان دا بیرۆکەکە کراوە بهێڵینەوە و جارێکی تر لەگەڵ گرووپی گەورەتر باسی بکەین.

هەموو کۆبوونەوەکان