خولی فێرکاری Location Base Service لە سنەدا بەڕێوەچوو

کوردەواری پڕە لە کوڕ و کیژانی دڵسۆز کە بەبێ هیچ چاوەڕێیێک خزمەتی هاوزمانان و گەل و نەتەوەی خۆیان دەکەن تاکوو لە پێشکەوتنی کۆمەڵگای خۆیاندا بەشداریان هەبێت. یەکێ لەو لاوچاکانە کە زانست و ئەزموونەکانی چەند ساڵەی خۆی بە خۆڕایی و خۆبەخشانە پێشکەشی لاوانی وڵات کردووە بەڕێز (شەباب کووهی)یە. کاک شەباب کووهی بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە دوێنی رێکەوتی ۱۳۹۶/۴/۸ هەتاوی دووهەمین خولی فێرکاری لە شاری سنە پێشکەش بە خوێندکاران و چالاکانی بواری بەرنامەنووسی کرد.

لەم خولەدا شێوەی کارکردن و نووسینی سرویسگەلی Location Base Service خرایە بەرباس و شی‌کردنەوە. بۆ بەڕێخستنی ئەم خزمەتگوزارییە (Service) بەشە جیاوازەکانی ڕاژەکار (Server) و ڕاژەخوازی (Client) وێب و ئەندرۆید خرایە بەرچاوی ئامادەبووان. بە پێی قسەی بەڕێزیان ئەم بەرنامە کە لەم خولەدا وترایەوە و کۆدەکانیشی پێشکەش بە بەشداربووان کرا بەردی بناغەی کۆمپانیاگەلی وەکوو ئۆبێر، سنەپ، تەپسی و هتد ترە

ئەم خولە لە کاتژمێری ٩ بەیانییەوە دەستی پێکرد و کاتژمێری ١٣:٣٠ دوای نیوەڕۆ کۆتایی پێهات. شایانی ئاماژەیە خەرج و تێچووی کلاسەکەش لە لایەنی خودی کاک شەبابەوە بژێردرا.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Scroll to top